كەسێك بەتۆمەتی سووتاندنی ئۆتۆمبێلێك دەستگیركرا

دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێك لە دەربەندیخان سووتا، هێزەكانی ئاسایش كەسێكیان بەتۆمەتی ئەنجامدانی ئەو تاوانە دەستگیركرد.

سەرچاوەیەكی تایبەت بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ لە قەزای دەربەندیخان ئۆتۆمبێلێك لە جۆری (نیسان/ سەنی) سووتا، هێزەكانی ئاسایشی دەربەندیخان دەستیان بە لێكۆڵینەوە كرد و پاش كەمتر لە 12 كاتژمێری تۆمەتباری ڕووداوەكەیان دەستگیركرد.

وتیشی، دوای دەستگیركردنی، تۆمەتبار دانی بە تاوانەكەدا ناوە و ئاشكرایكردووە كە بەهۆی بوونی ناكۆكی لەگەڵ خاوەنەكەی ئەو تاوانەی ئەنجامداوە.

تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و دۆسیەكەشی ڕەوانەی پۆلیسی دەربەندیخان كراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنتۆنی فاوچی: رێگاکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا هیچ کاریگەرییەکیان لەسەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە نەبووە

ئەنتۆنی فاوچی بەڕێوەبەری پەیمانگەی نیشتمانیی بۆ نەخۆشییەک گوازراوەکان لە ئەمریکا رایگەیاند، دووری کۆمەڵایەتی و بەستنی ماسک و وەستاندنی…
Total
0
Share