ئێران لە بن سەلمان نزیكدەبێتەوە و ستایشی هەوڵەكانی دەكات

كۆماری ئیسلامیی ئێران و سعودیە وتووێژدەكەن و تاران دەستپێشخەرییەكانی محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە بە ئەرێنی ناودەبات.

ناسڕ كەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، پێنج گەڕی وتووێژیان لەگەڵ سعودیە كردووە كە بەغداد میوانداریی كردوون و گفتوگۆكانیان بەرهەمداربوون.

كەنعانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا وتی، “فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بە ئەمیر عەبدللهیان وەزیری دەرەوەی ئێرانی وتووە، محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە دەخوازێت دانوستانی ئاشكرا لەگەڵ ئێراندا بكات.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەو هەنگاوەی بە “دەستپێشخەریی باش” ناوبرد و وتی، “ویستی ئەرێنیی ئێران و سعودیە “زەمینەخۆشكەر” بوو بۆ كۆبوونەوە فەرمییەكانی بەغداد و هەنگاونانی گەورە بە ئاراستەی دەستپێكردنەوەی پەیوەندییەكانیان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی عومان: واشنتن و تاران ئەنجامی دانوستانەکانی مەسقەت هەڵدەسەنگێنن

وەزیری دەرەوەی عومان، رایگەیاند، واشنتن و تاران ئەنجامی دانوستانەکانی مەسقەت هەڵدەسەنگێنن. بەدر بوسەعیدی، وەزیری دەرەوەی عومان، رایگەیاند، لە…
Total
0
Share