نێچيرڤان بارزانى: په‌لامارەكە‌ى شه‌وى ڕابردووى داعش زه‌نگى مه‌ترسييه‌كى جدديیه‌

نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پەیامێكی لەبارەی هێرشەكانی شەوی ڕابردووی داعش بڵاوكردەوە و بە “مه‌ترسييه‌كى جددی” ناویاندەبات و داوای هاریكاریی زیاتری نێوان سوپا و هێزه‌ چه‌كداره‌كان و پێشمه‌رگه‌ دەكات.

دوێنێ یەكشەممە، داعش زنجيره‌یەك هێرشی بۆ سه‌ر هێزه‌ چه‌كداره‌كان لە به‌غداد، دياله‌، سەڵاحه‌دين و ‏كه‌ركوک ئەنجامدا. لە پەیامەكەیدا سەرۆكی هەرێم ئەو هێرشانە بە مەترسیی جددی ناودەبات و دەڵێت، “جموجۆڵ و به‌هێزبوونه‌وه‌ى داعش و فراوانبوونى هێرش و په‌لاماره‌كانى، هه‌ڕه‌شه‌ى ‏ڕاسته‌قينه‌‌ له‌ ئاسايش و سه‌قامگيريى ته‌واوى عێراق ده‌كه‌ن كه‌ پێويسته‌ به‌ جددى ‏هه‌ڵوێسته‌ى له‌سه‌ر بكرێت و وه‌ڵامى يه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى بدرێته‌وه‌”.

نێچيرڤان بارزانى جەختدەكاتەوە كە “بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ى داعش، پێويسته‌ هاريكارى و هاوئاهەنگیی‏ كاراتر له‌نێوان سوپا و هێزه‌ چه‌كداره‌كان و پێشمه‌رگه‌ و ده‌زگا ئه‌منييه‌كانى عێراق و ‏هه‌رێمى كوردستاندا بكرێت. هه‌روه‌ها پێويسته‌ پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى ‏دژى داعش بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام بێت”.

پەیامەكەی سەرۆكی هەرێم ڕایگەیاندووە، “بارودۆخى ئه‌منى و سياسيى عێراق، هاريكارى و كارى هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌يى له‌ ‏ته‌واوى هێز و لايه‌نه‌ عێراقييه‌كان ده‌خوازێت بۆ ئه‌وه‌ى هه‌مووان پێكه‌وه‌ ‏سه‌ختييه‌كان تێپه‌ڕێنن و چيتر دۆخى ئاڵۆزيى سياسى نه‌بێته‌ هۆكارى تێكچوونى ‏ئاسايش و سه‌قامگيرى و به‌هێزبوونه‌وه‌ى زياترى داعش”.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دارایی بەها و ڕەسمی گومرگی كەمكردەوە

بابەتی دواتر

شێوازێكی تری هاككردنی فەیسبووك ئاشكرابوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share