چاڤی داوای لە مێسی كردووە بگەڕێتەوە

ڕۆژنامەی سپۆرت پێیوایە ساڵی داهاتوو چانسی گەڕانەوەی مێسی بۆ بەرشلۆنە زۆر دەبێت.

سپۆرت ڕۆژنامەیەكی كەتەلۆنییە و نزیكە لە ئیدارەی بەرشلۆنەوە و زۆر جار زانیاری لە ناو ئیدارەی یانەكەوە پێدەگات.

لەنوێترین ژمارەیدا سپۆرت بڵاویكردۆتەوە، چاڤی لە پەیوەندی بەردەوامدایە لەگەڵ مێسیدا و داوای لێكردووە وەرزی داهاتوو بگەڕێتەوە.

گرێبەستی مێسی 35 ساڵ لە 2023دا كۆتایی دێت، لەگەڵ ئەگەری درێژكردنەوەی بۆ وەرزێكی تر لەگەڵ پاریس سانجێرمان.

ئیدارەی پاریس دەیەوێت بۆ سێیەم ساڵ مێسی بهێڵێتەوەو چاڤی ڕاهێنەری بەرشلۆنەش نایەوێت ئەو بەندە چالاك بكرێت.

چەند جارێك پەیوەندی بە مێسییەوە كردووە و باسی گەڕانەوەیان بۆ بەرشلۆنە تاوتوێ كردووە.

باوكی مێسی بە بیرۆكەی گەڕانەوەی كوڕەكەی ڕازییە، بەڵام مێسی خۆی جارێ یەكلایی نەبۆتەوەو پێیوایە هێشتا كاتی بڕیار دان نییە.

بابەتی پێشتر

چالاکوانێکی ژینگەیی: 19%ی جۆرەکانی درەخت و گیانەوەر لە کوردستان بەرەو لەناوچوون دەچن

بابەتی دواتر

ڕەخنە لە سیستمی نوێی دابەشكردنی بەنزین دەگیرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پاریس لە دوورخستنەوەی پۆچتینۆ نزیكە

ئیدارەی یانەی پاریس سانجێرمان هەنگاوێكی گەورە لە دوورخستنەوەی پۆچتینۆی ڕاهێنەریان نزیكبونەتەوە. ڕۆژنامەی لیكیپی فەرەنسی ئاشكرایكردووە، پارێزەرەكانی پاریس گفتوگۆیان…
Total
0
Share