بەغداد.. دایك و باوكێك دەستگیركران كچەكەیان بە 10 هەزار دۆلار فرۆشتبوو

لە بەغداد دایك و باوكێك دەستگیركران كە كچەكەیان لە بەرامبەر 10 هەزار دۆلار فرۆشتبوو بە ژنێك.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەكان، دوای گەیشتنی زانیاریی بە بەشی پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی تاوان، دایك و باوكێك كچەكەیان لە بەرامبەر 10 هەزار دۆلار فرۆشتووە بە ژنێك كە كاری “لەشفرۆشی” دەكرد.

باسی لەوەشكردووە، تیمەكان بۆسەیان بۆ دایك و باوكی كچەكە لەگەڵ تۆمەتبارانی كڕینەكەی داناوە و توانیویانە لەناوچەی مەنسوور دەستگیریان بكەن.

لە لێكۆڵینەوەكانیشدا دایك و باوكی كچەكە دانیان بەوەداناوە كە ڕێككەوتوون لەگەڵ ئەو ژنەدا كچەكەی خۆیان لە بەرامبەر 10 هەزار دۆلار پێ بفرۆشن.

تۆمەتبارەكانیش بە پێی ماددەی 6ی یاسای بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە دەستگیركراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم: سبەینێ ئەنجومەنی وەزیران پرسی مووچە یەکلادەکاتەوە

ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم بڵاویکردەوە، سبەینێ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم یەکلاییدەکاتەوە. ماڵپەڕەکە لە زاری سەرچاوەیەکی باڵاوە…
Total
0
Share