قاسم ئەعرەجی داوای لێبووردنی لە كاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران كرد و ئامادەنەبوو بۆ ئەو پۆستە كاندیدی بكەن.
میدیاكانی عێراق بڵاویانكردووەتەوە، قاسم ئەعرەجی داوای لێبووردنی لە چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان كرد لە كاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق.
قاسم ئەعرەجی ڕاشیگەیاندووە، “ململانێ سیاسییەكانی نۆ مانگی ڕابردوو زیانی گەورەی بە عێراق و گەلەكەی گەیاندووە”.