پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە سایلۆکان کۆتاییهات

پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە سایلۆكان كۆتاییهات و لەو ماوەیەشدا نزیكەی 260 هەزار تۆن گەنم وەرگیراوە.

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكردووە، پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە سایلۆكان كۆتاییهات كە لە ڕۆژی 25ی ئایار دەستیپێکرد و ئەمڕۆ کۆتایی بە پرۆسەکەهات، بەڵام تا کۆتایی هەفتە ئەو گەنمانەی ماون لەپێش سایلۆکان وەردەگیرێن.

ئاماژەی بەوەشكرد، پرۆسەی گەنمی ئەمساڵ جیاواز بوو لە ساڵانی پێشوو بەیەک پلە وەرگیرا کە پێشتر سێ پلە بووە و نزیکەی دوو ئەوەندەی ساڵی ڕابردووش گەنم وەرگیراوە.

ئاشكراشیكرد، بڕی گەنمی وەرگراو تا ئێستا 259 هەزار و 164 تەن و 320 کیلۆیە و بڕی شایستەداراییەکانی جوتیارانیش بۆ ئەو بڕە گەنمەی وەرگیراوە 220 ملیار و 150 ملیۆن دینارە و لەو بڕەش تا ئێستا 94 ملیار و 950 ملیۆن دینار هاتووە کە دەکاتە ڕێژەی 42%.

جەختیشی كردەوە، بۆ ئەو بڕەی كە ماوە لەگەڵ وەزارەتی بازرگانیی حکومەتی فیدراڵ لە پەیوەندیدان تا بەزوترین کات بخرێتە سەر حیسابی وەزارەت و بەسەر جوتیاران دابەشبکرێت.

بابەتی پێشتر

بە یەك یاریی سێ خەونی رافینیا هاتە دی

بابەتی دواتر

مامەڵەكردن بە سیمكارتی بێخاوەن قەدەغە دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

كەشناسیی هەرێم پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە، بەپێی پێشبینییەكان سبەی پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و ئەگەری خۆڵبارینیش هەیە.…
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی تۆماتبارێکی دەستگیرکرد بەناوی ڕێکخراوەوە پارەی لە کەسوکاری شەهیدان وەرگرتووە

بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، ڕایگەیاند تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە بە فێڵ و بەناوی ڕێکخراوەوە پارەی لە کەسوکاری شەهیدان وەرگرتووە.…
Total
0
Share