کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و خۆڵبارینیش دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لەناوچەکانی باشووری هەرێم  لە کاتەکانى شەودا.

هەروەها پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلە بەرزدەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share