بەبۆنەی تێپەڕبوونی سێ ساڵ بەسەر تەمەنی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم جوتیار عادل، سەرۆكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری و وتەبێژی حكومەت باس لە گرنگترین كار و چالاكییەكان دەكات دەشلێت، “كڵێشە و فۆنتی نووسراوەكانمان یەكخستووە و ڤێریفایمان بۆ پەیجەكانیش وەرگرتووە”
جوتیار عادل ڕایگەیاند، ” بە دروشمی حكومەتەكەی خۆت بناسە، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ستراتیژییەت و سیاسەتی حكومەت بۆ ڕاگەیاندن و گەیاندن دادەڕێژێت، ئەوەش لە پێناو دوو ئامانج كە بریتیین لە: ئاشنا كردنی هاوڵاتییان و دەزگاكانی ڕاگەیاندن بە بڕیار و چالاكی و پرۆژەكانی حكومەت و هەروەها ناساندنی هەرێمی كوردستان بۆ جیهانی دەرەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەركی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێدانی زانیارییە لەسەر كار و چالاكی وەزارەتەكان بۆ ڕایگشتی و وەرگرتنی پەیامی هاوڵاتییان.
ڕاشیگەیاند، لەم كابینەیەدا 32 ماڵپەڕی وەزارەت و فەرمانگە و دەستەكان یەكخراون و لەناو یەك ماڵپەڕ و لەژێر ناوی gov.krd، بەمەش توانیوومانە ملیۆنان دینار بۆ خەزینەی حكومەت بگەڕێنینەوە.
فەراهەمكردنی هەلی كار بۆ گەنجان و لاوان، بەجۆرك تا ئێستا ژمارەیەك گەنجی بەهرەمەند لەگەڵ فەرمانگەی میدیا و زانیاری كاردەكەن.
بڵاوكردنەوەی سەرجەم بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیران لە ماڵپەڕی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە ئەمە یەكەمجارە دواتر ئەو بڕیارانە بەشێوەی گرافیك و بە وردەكاریی زیاتر لە پلاتفۆڕمەكانی سۆشیاڵمیدیا بڵاودەكرێتەوە، پاشان بەردەوام لە ڕێگەی ڤیدیۆ و راپۆرتەوە بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی ئەو بڕیارانە و ڕای هاوڵاتییان لەسەریان بڵاودەكرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد ڕێكخستن و گوتنەوەی زیاتر لە 20 خولی ڕاهێنان بۆ میدیاكارانی وەزارەت و فەرمانگە و دەستەكانی حكومەت بە پێویستی بابەتەكان و ئەو خولانەش بەردەوامییان هەیە، میدیاكارانی ڕاگەیاندنەكانی حكومەتیش سوودێكی باشیان لێوەرگرتووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، دروستكردنی پڕۆژەی داشبۆردی داتاكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كە ڕۆژانە زانیاریی ورد لەبارەی داتاكانی تایبەت بە كۆرۆنا و تووشبووان بە پێی پارێزگاكان نوێدەكرێنەوە.
دەشڵێت، “دەمەوێت لێرەوە ئەوەش ڕابگەیەنم كە پرۆژەیەكی گەورەمان لەبەردەستە كە ئێستا لە قۆناغی كۆتاییدایە، ئەویش دروستكردنی داشبۆردی داتاكانی پرۆژەكانی حكومەت لە ڕێگای ئەم پڕۆژەیەوە داشبۆردەكە بە وردی و بە شەفافی سەرجەم داتاكانی تایبەت بە پڕۆژەكانی حكومەت لە هەرێمی كوردستان دەخەینەڕوو”.
باسی لەوەشكردووە، 428 ڤیدیۆ و 956 گرافیك بەرهەمهێندراون و سەبارەت بە كار و چالاكییەكانی حكومەت لەلایەك و ڤێریفایكردنی هەموو پەیجی دامودەزگاكانی حكومەت لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك و ئینیستگرام و تویتەر بۆ ناساندنی پەیجەكانی حكومەت و جیاكردنەوەی لەو پەیجانەی فەیك لەلایەكی دیكەوە.