بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، ئامێری موگناتیسی سەنتەری تیشك لە هەڵەبجە لەكاركەوتووە و وەزارەتی دارایی پارەی بۆ خەرجناكات.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە تێیدا هاتووە، ئامێری موگناتیسی سەنتەری تیشك لە هەڵەبجە لەكاركەوتووە و لە ئەنجومەنی وەزیرانیشەوە نووسراوی ڕەزامەندی نێردراوە بۆ وەزارەتی تەندروستی، بەڵام وەزارەتی دارایی بە هۆكاری نەبوونی پارەی تەرخانكراو بۆ ئامێرەكانی هەموو هەرێمی كوردستان و پێمان ڕاگەیەندراوەكە ناتوانین ئەو بڕە پارەیە تەرخانبكەین.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەو شارەی ئامێرەكەی لە كار كەوتبێت،دەبێت چاوەڕوانی وەزارەتی دارایی بكات تا پارەی بۆ تەرخاندەكات و پێویستە وەزارەتی دارایی هاوكارمان بێت، چونكە لە هەڵەبجە هیچ ئامێرێك نییە نە لە كەرتی گشتی و نە لە كەرتی تایبەت جگەلە لەو ئامێرەی موگناتیسییەی لە سەنتەری تیشكی پارێزگاكەدا هەیە.