توركیا گوندنشینانی هەرێم ناچاردەكات گوندەكانیان چۆڵبكەن

ڕێکخراوی CPTی نێودەوڵەتی دەڵێت، “توركیا بە كۆمەڵكوژییەكەی پەرەخێ-وە نەوەستاوە و فشار لە گوندنشینان دەكات گوندەكە بە تەواوی چۆڵبكەن، تا ئێستاش 10 گوندی سنوورەكە لە ژێر فشاردا چۆڵكراون”.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی ڕێكخراوی CPTی نێودەوڵەتی، لە ماوەی 24 كاتژمێردا تۆپخانەكانی توركیا لە بارەگای سەربازیی گرێ كوخێ و خامتیرەوە، زیاتر لە 20 جار دەوروبەری گوندی پەرەخێ-ـیان بۆردومانكردووە.

ڕاگەیەندراوەكە دەڵێت، لە كۆی 11 گوندی ناوچەكە كە پێكهاتوون لە دەشتە تەخ، شوشێ، سینۆمە، قەسرۆك، جوومە، ستەبلان، بھێرێ، شرانش – ئیسلام، شرانش – كریستیان، كەلوك و پەرەخێ، تەنها گوندنشینانی پەرەخێ گوندەكەیان چۆڵنەكردووە و لە ئێستادا توركیا بە ئامانجی فراوانكردنی ناوچەی شەڕ، فشار دەخاتەسەر ھاوڵاتییانی پەرەخێ بۆ چۆڵكردنی گوندەكەیان.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا دەڵێت، بڕیاربوو هاوڵاتییانی گوندی پەرەخێ ڕۆژی هەینی گردبوونەوەیەک ئەنجامبدەن، بەڵام ڕێگەیان پێنەدراوە.

یوسف سەعدی كە یەکێک بووە لە ڕێکخەرانی گردبوونەوەکە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بڕیاربوو وەک هاوڵاتییانی گوندی پەرەخێ کاتژمێر 11ی بەیانیی ڕۆژی هەینی گردبوونەوەیەک ڕێكبخەن دژی بۆردومانەکەی ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردووی سەر گوندەكەیان، بەڵام ڕێگرییان لێكراوە و گردبوونەوەكە ئەنجامنەدراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەتیف نێروەیی: بانگهێشتی سەرۆك بافڵ بۆ كۆنفرانسی میونشن بەڵگەی كاریگەريی یەكێتی و سەرۆكەكەیەتی

لەتیف نێروەیی، لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بابەتێكی بەناونیشانی رەنگدانەوەی سیاسەتی یەكێتی لە دوا كۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن…
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم: بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت هیچ بیانوویەک لە بەردەم عێراق نامێنێت

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت هیچ بیانوویەک لە بەردەم عێراق نامێنێت. ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەبارەی…
Total
0
Share