ھێزەکانی کۆماندۆ لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەكەوە هاتەدەنگ

‎ڕاگەیاندنی فەرمیی ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان، لەبارەی بڵاوبوونەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆییەوە ڕوونکردنەوە دەدات.

‎لە ڕوونکردنەوەیەكدا ڕاگەیاندنی فەرمیی ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان ڕایگەیاند، زستانی ساڵی 2020 لە شەقامی گشتیی ڕاپەڕین-ی شاری سلێمانی، ئۆتۆمبێلێك لە هاوڵاتییەك دەدات و لەو كاتەدا یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكانی هێزی كۆماندۆی كوردستان بەو شەقامەدا تێدەپەڕێت و وەك ئەركێكی مرۆیی و ئەخلاقی، هاوڵاتییە بریندارەكە دەكەنە نێو ئۆتۆمبێلەكەی هێزی كۆماندۆ و دەستبەجێ دەیگەیەننە نەخۆشخانە.

ڕوونکردنەوەكەی ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان دەڵێت، “هەندێك پەیجی سێبەر و بەكرێگیراو كە دەزانین لە كوێوە ئاراستە دەكرێن و بە چ مەرامێك كاردەكەن، ڤیدیۆكەیان بڵاوكردووەتەوە و دەیانەوێت بە بڵاوكردنەوەی هەواڵی ساختە هێزی كۆماندۆ ناشرین بكەن”.

‎‎ڕاگەیاندنی فەرمیی ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان دووپاتیدەكاتەوە، “هەموو لایەك ئەو ڕاستییە دەزانن تەنیا ئامانجی هێزی كۆماندۆی كوردستان، خزمەتكردن و پاراستنی خەڵك و خاكی پیرۆزی كوردستانە و لەسەر ئەو ڕێبازەش بەردەوام دەبێت”.

بابەتی پێشتر

بە قاچاخبردن بەنزینە 800 دینارییەكەشی گرتەوە

بابەتی دواتر

هێزەكانی توركیا مووشەكباران كران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share