هێزە ئەمنییەكان ڕێگەنادەن لە هەولێر خۆپیشاندان بكرێت

هێزێكی ئەمنیی زۆر لە پاركی شانەدەر لە هەولێر كۆكراونەتەوە و ڕێگە بە خۆپیشاندان دژ بە هێرشەكانی توركیا نادەن.

بڕیاربوو ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی دژی هێرشەكەی توركیا بۆ سەر زاخۆ، لە پاركی شانەدەر لە هەولێر خۆپیشاندان ئەنجامبدرێت. پەیامنێرمان لە هەولێر ڕایگەیاند، هێزە ئەمنییەكان بە هیچ شێوەیەك ڕێگە بە خۆپیشاندان و گردبوونەوە نادەن.

پەیامنێری ئێستا لە هەولێر ئاشكرایكرد، هێزێكی زۆر كە لە ئاسایش و زێرەڤانی و پۆلیس پێكهاتوون، لە شوێنەكە بڵاوكراونەتەوە و ڕێگە بە ڕووماڵكردنی گردبوونەوەكە نادەن و مۆبایلەكانیان لە تیمی تۆڕی میدیایی ئێستا وەرگرتووە و دوای پشكنینیان و تۆماركردنی ژمارەی ئۆتۆمبێل و پێناسەكانیان، لە شوێنەكە دوورخراونەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

 قوباد تاڵەبانی: بیمەی تەندروستی بەگەڕبخرێت و چاکسازی لە بواری دەرماندا بكرێت

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی تەندروستی ڕاسپارد بۆ داڕشتنی پلانێک بەمەبەستی ڕێکخستنەوەی دابینکردنی دەرمان، وەزارەتیش…
Total
0
Share