چێڵسی گرەو كۆندی بردەوە

لاپۆرتای سەرۆكی یانەی بەرشلۆنە بە ئاشكرا وتی، كۆندی بەرەو چێڵسی هەنگاو دەنێت.

هەردوو یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی و چێڵسی ئینگلیزی ڕكابەری لەسەر كڕینی كۆندی بەرگریكاری ئیشبیلیە دەكەن.

بە پێی ڕاگەیاندنەكان بێت گرێبەستەكەی چێلسی 55 ملیۆن یۆرۆیە و گرێبەستەكەی بەرشلۆنەش 35 ملیۆن یۆرۆیە.

هاندەرێكی بەرشلۆنە لە لاس ڤێگاس كە شاندی یانە كەتەلۆنییەكەی لێیە، لە لاپۆرتای سەرۆك دەپرسێت كۆندی دەكڕن؟

لاپۆرتای سەرۆكی بەرشلۆنە بە بێ هیواییەوە دەڵێت كۆندی بەرەو چێڵسی دەچێت.

ئەو گرتە ڤیدیۆییە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبۆتەوەو بەڵگەیە بۆ ئەوەی ئیشبیلیە كۆندی بە چێڵسی فرۆشتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ ئیتاڵیا چی ڕووده‌دات؟ زۆرینه‌ی یاریزانه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان گیریانخواردووه‌

بڕیاری ڕاگرتنی گه‌شته‌کان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ته‌ندروستی ئیتاڵیاوه،‌ ڕێگری له‌ چه‌ندین یاریزانی نێوده‌وڵه‌تی کردووه‌ و نه‌یانتوانیوه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌کانیان…
Total
0
Share