جارێكی دیكە توركیا تۆپبارانی گوندی پەرەخێی دەستپێكردەوە

توركیا تۆپبارانی گوندی پەرەخێی لە سنووری ناحیەی دەركار دەستپێكردەوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە دهۆك گواستیەوە، شەوی ڕابردوو سوپای توركیا بە 25 گوللەتۆپ بۆردومانی دەوروبەری گوندی پەرەخێی لە سنووری ناحیەی دەركاری سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ كردەوە.

ئاشكرایكرد، تاوەكو ئێستا بۆردومانی دەوروبەری ئەو گوندە لەلایەن توركیاوە بەردەوامە و شەوی ڕابردووش چوار جار بۆردومانی چیای مەتین-یش لە سنووری قەزای ئامێدی لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی توركیاوە كراوە.

ڕۆژی چوارشەممە، توركیا بۆردومانی گوندی پەرەخێی كرد و بەهۆیەوە 9 گەشتیار گیانیان لەدەستدا و 26 گەشتیاری دیكەش برینداربوون.

بابەتی پێشتر

بۆ جاری چوارەم بۆری ئاوی ئیفرازی 3ی هەولێر شكایەوە

بابەتی دواتر

مانچستەر یونایتد مارسیال دەهێڵێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیدریسی نانەوا ئازادکرا

دوای چەند کاتژمێرێک لە دەستگیرکردنی ئیدریس مەسعود ناسراو بە ئیدریس نانەوا ئازادکرا. پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، نیوەڕۆی…
Total
0
Share