داوای دانیشتنی بە پەلەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت دژی هێرشەكەی ئەمڕۆی تورکیا و هەڵمەتی كۆكردنەوەی واژوو دەستیپێكرد.
كاردانەوەكان لەسەر ئاستە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق دژی هێرشەكەی ئەمڕۆی تورکیا بۆ سەر زاخۆ بەردەوامن، هەوڵی ئەنجامدانی كۆبوونەوەی بە پەلەی ئەنجومەنی نوێنەران دەدرێت.
ئەمشەو هەڵمەتی واژوو کۆکردنەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێکرد و داوا لە محەمەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کراوە دانیشتنی بە پەلەی ئەنجومەنی نوێنەران ڕێكبخات.
ئامانج لە كۆبوونەوەی بە پەلەی ئەنجومەنی نوێنەران لە ئەگەری ڕێكخستنیدا، هەڵوێستوەرگرتنە دژی هێرشەكەی ئەمڕۆی تورکیا بۆ سەر زاخۆ.