ئەوقافی هەرێم: ئەو حاجییانەی كێشەی گەڕانەوەیان بۆ دروستبووە پەیوەندییان بەئێمەوە نییە

مەراسیمی حەج فۆتۆ: ڕۆیتەرز

وەزارەتی ئەوقافی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەو حاجییانەی لە وڵاتی ئوردون كێشەی گەڕانەوەیان بۆ دروستبووە پەیوەندییان بەوانەوە نییە و دەشڵێت، حاجییانی ئەوان لەڕێگەی ھەردوو فرۆكەخانەی ھەولێر و سلێمانی بەبێ ھیچ گرفتێک دەگەڕێنەوە.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێم بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ لە سۆشیال میدیا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە تیایدا ژمارەیەک ھاوڵاتی دوای ئەنجامدانی فەریزەی حەج لە سعودیە گەڕاونەتەوە و لە فڕۆکەخانەی ئوردن کێشەیان بۆ دروستبووە.

دەشڵێت، “ئەو حاجییانە پەیوەندییان بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە نیە و لەڕێگەی ئێمەشەوە سەفەریان نەکردووە”.

وەزارەتی ئەوقاف ڕوونیشیدەكاتەوە، “حاجیانی ئێمە لەڕێگەی ھەردوو فڕۆكەخانەی ھەولێر و سلێمانی بە ئیدارەدانێکی ڕێکخراو، دابینکردنی شوێنی حەوانەوە، خواردن و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی و ھاتوچۆ و بەبێ ھیچ گرفتێک دەگەڕێنەوە بەرپرسیاریەتیشان لەئەستۆی ئێمەیە”.

ئاماژە بەوەشدەكات، پێش ئەنجامدانی پرۆسەکە چەندین جار جەختیان کردۆتەوە کە ھەموو پرۆسەیەکی حەجکردن تەنھا لەڕێگەی وەزارەتی ئەوقاف دەبێت، تا ھاوڵاتیان دووربن لەھەر کێشەیەک کە بەوشێوەیە ڕوودەدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیدارەی پارێزگای هەولێر بۆ هاوڵاتییان: لە کاتژمێر 1:00ی دوای نیوەڕۆ بۆ 6:00ی ئێوارە بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت لە ماڵەکانتان مەیەنە دەرەوە

پارێزگای هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “بەپێی پێشبینی کەشناسی و شارەزایان، پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە لە کاتژمێر 1:00ـی دوای…
زیاتر ببینە

وتەبێژی ئەپیکور: بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم ئامادەین

وتەبێژی ئەپیکور، رایگەیاند، “بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم ئامادەین”. مایڵز کاگینز، وتەبێژی ئەپیکور، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، “کۆمپانیاکان…
Total
0
Share