ئاگركردنەوە و مانەوەی شەوانە لە چیاكانی گۆیژە و ئەزمەر قەدەغەكران

بە مەبەستی پاراستنی چیاكانی گوێژە و ئەزمەڕ لەڕووداوەكانی ئاگركەوتنەوە بڕیاردرا ئاگركردنەوە و مانەوەی شەوانە لە هەردوو چیاكە قەدەغە بكرێن.

ئەمڕۆ چوارشەممە كۆبوونەوەی لیژنەی فریاگوزاریی خێرا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕووداوە سروشتی و نەخوازراوەكان بەرێوەچوو و قائیمقامی سلێمانی جەختی لە ئامادەباشی دام و دەزگا و لایەنە پەیوەندیدارەكان كردەوە، بەمەبەستی پاراستنی چیاكانی گۆیژە و ئەزمەر لەمەترسی ئاگركەوتنەوە كەلەوەرزی گەرمادا مەترسیی ئاگركەوتنەوەیا لێدەكرێت.

لە كۆبوونەوەكەدا بڕیار درا ئاگركردنەوە لەچیای گۆیژەو ئەزمەر بەهەمەموو شێوەیەك قەدەغە بكرێن ناكرێت هاوڵاتی یاخود گەشتیار ئاگربكاتەوە و پاشماوەی ئاگرەكەی كارەساتی ئاگركەوتنەوەی لێبكەوێتەوە و ڕەنج و ماندوبوونی چەند ساڵە لەساتێكدا هەمووی بسووتێنێت، چونكە ئێستا چیای گۆیژە خۆشبەختانە زۆرینەی سەوزكراوە لەئایندەدا دەبێتە تابلۆیەكی نەخشێنراو بۆشاری سلێمانی، هەروەها بڕیاریشدرا مانەوەی شەوانەش لەچیاكەدا قەدەغەیە و ڕێگەپێدراو نییە بۆئەم مەبەستەش تیمی هاوبەش بەردەوام لەچیاكان ئامادەییان دەبێت و ڕێنمایی دەدەنە هاوڵاتییان و گەشتیاران لەئەگەری پابەندنەبووندا سەرپێچیكار ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە.

بابەتی پێشتر

ڤیدیۆ.. ساتەوەختی بۆردوومانەكەی توركیا بۆ سەر ناوچە گەشتیارییەكەی زاخۆ

بابەتی دواتر

بابەكر زێباری : چیای قەرەچوغ كۆنترۆڵكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێتیی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق: پلانێکی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد خستەڕوو

یەکێتیی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق دووپاتیکردەوە، پلانێکیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد خستووەتەڕوو کە تیایدا کێشەی تۆمارکردنی…
Total
0
Share