وتەبێژی حكومەتی عێراق: چاكسازیمان لە كەرتی كارەبا دەستپێكرد

وتەبێژی حكومەتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، چاكسازیمان لە كەرتی كارەبا لە عێراق دەستپێكرد و كار بۆ دانانی پێوەری زیرەكی كارەبا دەكرێت بەمەبەستی بەرگرتن لە زیادەڕۆیی لەسەر كارەبای نیشتمانی.

حەسەن نازم، وتەبێژی حكومەتی عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا بڕیاردرا چاكسازی لە كەرتی كارەبا لە عێراق بكرێت و پلانی گشتگیریمان بۆ چارەسەركردنی كێشەی كارەبا هەیە.

ڕاشیگەیاند، “لە عێراق كارەبا زۆر بە فیڕۆ دەچێت و پلانمان هەیە پێوەری زیرەك بۆ كارەبای نیشتمانی پەیڕەوبكەین بەمەبەستی چارەسەكردنی كێشەی كارەبا و بەرگرتن لە زیادەڕۆیی لەسەر كارەبای نیشتمانی.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی كارەبا: نزیكەی 64 هەزار سەرپێچی سەر تۆڕی كارەبا دەستنیشانكراون

بابەتی دواتر

کاڤانی چاوەڕێی جوڵەی ئالکاسێرە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جوجو برایە گرتووخانەی پیاوان

بەهۆی گۆڕینی ڕەگەزییەوە لە پیاوەوە بۆ ژن، جوجو گواسترایەوە بۆ گرتووخانەی پیاوان. ناوەندی نیشتمانیی هەواڵی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە…
Total
0
Share