لوتکەی ڕوسیا و تورکیا و ئێران ئەمڕۆ لە تاران باسی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات

ئەمڕۆ سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتین سەردانی تارانی پایتەختی ڕوسیای کرد، بۆ دیداری عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران و سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئیبراهیم ڕەئیسی، ئەوەش دووەم سەردانی پوتینە بۆ دەرەوەی وڵاتەکەی لەدوای دەستپێکردنی شەڕی ئۆکرانیا.

هاوکات ئەمڕۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، گەیشتە تاران بەمەبەستی بەشداریکردن لە لوتکەی سێ قۆڵی ئەو سێ وڵاتە.

لە لوتکەی سێ قۆڵیی ڕوسیا، تورکیا و ئێران جگە لە هەناردەی گەنم و دانەوێڵەی ئۆکرانیا، یەکێک لە تەوەرەکان ڕۆژئاوای کوردستان دەبێت.

لەوبارەیەوە پوتین خۆرئاوا بە هەوڵی ئیفلیجکردنی ئابوریی ڕوسیا تۆمەتباردەکات، بە سزای زۆر توند بەسەر ئەو وڵاتەدا کە بە ڕاگەیاندنی شەڕی ئابوری ناویدەبات، دەڵێت، ڕوسیا لە خۆرئاوا دووردەکەوێتەوە و ڕوودەکاتە چین، ئێران و هیندستان.

هەروەها بەشێکی گفتوگۆکان تایبەت دەبێت بە ‌هەڕەشەکانی تورکیا بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان، لەپێناو درێژکردنەوەی “ناوچەی ئارام” کە بەقوڵی 30 کیلۆمەتر بە درێژایی سنووری وڵاتەکە دەبێت.

لە دوو مانگی ڕابردوودا ئەردۆغان هەڕەشەی ئەنجامدانی هێرشی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان کرد، کە لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکراتدایە.

بەپێی بەرپرسێکی تورکیا کە نەیویستووە ناوی ئاشکرابکرێت ڕایگەیاندووە، چاوەڕێدەکرێت هەریەکە لە تورکیا، ڕوسیا، ئۆکرانیا و نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێککەوتن بکەن بەمەبەستی چارەسەرکردنی هەناردەی گەنم و دانەوێڵە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوپای ئیسرائیل: هێرشی فراوانمان کردەسەر ناوەندەکانی بەرهەمهێنانی مووشەکی بالیستی لە ئێران

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو هێرشی فراوانیان بۆسەر چەندین ئامانج لە ئـ.ـێران ئەنجامداوە، لەنێویاندا، بنکەی بەرهەمهێنانی مووشەکی بالیستی.…
زیاتر ببینە

وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا: زیادبوونی کۆچبەران بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی رێژەی تاوان لە وڵاتەکەماندا

وەزیرەی ناوخۆی ئەڵمانیا رایگەیاند، ”رێژەی تاوان 2.2% زیادیکردووە و زیادبوونی کۆچبەرانیش بووەتە هۆی زیادبوونی رێژەی تاوانەکان”. نانسی فێزە،…
Total
0
Share