ڕۆژنامەنووس ئەیوب وەرتی بە کەفالەت ئازادکرا

ئەمڕۆ دووشەممە ڕۆژنامەنووس ئەیوب وەرتی، لەلایەن دادگای هەولێرەوە بڕیاری دەستگیركردنی ‏بۆ دەرچوو.‏

دەستگیركردنەكە بەهۆی كارێكی ڕۆژنامەوانییەوە بووە بۆ ئەو كەناڵەی لە ئێستادا ئەیوب ‏وەرتی كاری تێدا دەكات.‏

ئەیوب وەرتی پێشتر لە تۆڕی میدیایی ئێستا كاریكردووە، بۆیە تۆڕەكە پشتگیریی تەواوی ‏وەرتی دەكات و داوای دەستبەجێ ئازادكردنی كرد.‏

تۆڕی میدیایی ئێستا نیگەرانیی خۆی دەربڕیبوو لەوەی دادگای هەولێر بەپێی یاسا و ڕێكارە باوەكانی كاری ڕۆژنامەوانی ‏مامەڵەی لەگەڵ دۆسیەكەی ئەیوب وەرتی و چەندین ڕۆژنامەنووسی دیكەدا نەكردووە، ‏تەنانەت ئەمڕۆ كەلەپچەیان لە دەستی ئەیوب وەرتی كردووە و وێنەكەشی بڵاوكراوەتەوە.‏

پەیامنێرمان لە شاری هەولێر ڕایگەیاند، كەمێك لەمەوبەر ئەیوب وەرتی بە كەفالەت ئازادكراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share