دادگای فیدڕاڵی سكاڵایەكی دژ بە ناردنی 200 ملیارەكە بۆ هەرێم ڕەتكردەوە

دادگای باڵای فیدراڵی سكاڵایەكی ڕەتكردەوە كە دژ بە ناردنی 200 ملیار دینارەكە لە حكومەتی ناوەندییەوە بۆ حكومەتی هەرێم تۆماركرابوو.

داواكە لە دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق دژ بە هەریەك لە سەرۆك وەزیرانی عێراق و وەزیری دارایی تۆماركرابوو و تیایدا داوای وەستاندنی ناردنی ئەو 200 ملیار دینارە كرابوو كە لەماوەی ڕابردوودا ناوبەناو لە بەغدادەوە بۆ هەرێم ڕەوانە دەكرا.

دوای ڕێككەوتنی هەرێم و ناوەند لەسەر یاسای بودجەی 2021 و پەسەندكردنی، ساڵی ڕابردوو و ئەمساڵیش چەند جارێك بەغداد 200 ملیار دیناری ڕەوانەی هەرێمی كوردستان كرد.

بەڵام لە 18ی حوزەیرانی ڕابردوو عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند، بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی تایبەت بە نایاساییبوونی یاسای نەوت و غازی هەرێمی كوردستان، ڕێگەنادات حكومەتی ناوەند بەشێك لە بودجەی گشتیی داهاتوو وەك پشكی هەرێمی كوردستان دیاریبكات.

وتیشی، “بودجەكانی پێشوو 12%یان بۆ خەرجییەكانی هەرێمی كوردستان تەرخانكرابوون، بەو مەرجەی هەولێر هاوتای ئەو بودجەیە لە داهاتی نەوتی هەناردەكراو لە كێڵگەكانی هەرێمەوە بنێرێت، بەڵام ئەو ڕێككەوتنە جێبەجێنەكرا و لە بری ئەوە چەند ڕێككەوتنێكی كاتی لەنێوان بەغداد و هەولێر-دا واژووكران، بەپێی ئەو ڕێككەوتنانە كوردستان مانگانە 200 ملیار دیناری عێراقیی وەردەگرت، بەڵام چیتر ناردنی ئەو پارەیە بەردەوام نابێت”.

عەلاوی دووپاتیشیكردەوە، “ئەركی من جێبەجێكردنی یاسایە نەك پێشێلكردنی یاسا، لە بودجەی 2021دا مەرجێك هەیە دەڵێت، حكومەتی هەرێم دەبێت داهاتی نەوت یاخود پارەیەك كە هاوبڕی داهاتی نەوت بێت ڕادەستبكات، بەڵام ئەوە ڕووینەدا، بۆیە ناردنی پارە بۆ هەرێمی كوردستان وەك شایستەی هەرێم لە بودجەی گشتی بەردەوام نابێت و ڕاگیرا”.

بابەتی پێشتر

عێراق ئەو باڵیۆزەی كە بە ئاڕ بی جی ڕاویكردبوو لە كارەكەی لادا

بابەتی دواتر

بەهۆی مردنی نەخۆشێكەوە ستافی نەخۆشخانەیەك هەڵاتن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێگای دوو “مەرز” داخرا

هاوڵاتییانی پێنجوێن خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای كەمكردنەوەی نرخی سووتەمەنی دەكەن. پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە پێنجوێن رایگەیاند، هاوڵاتییانی…
Total
0
Share