سەدر داوا لە مالكی دەكات خۆی ڕادەستبكات

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر، داوای لە نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا كرد واز لە سیاسەت بهێنێت و خۆی ڕادەستبكات.

لە كاردانەوەی بڵاوبوونەوەی تۆمارە دەنگییەكانی نوری مالكی-دا كە بە نەرێنی باسی موقتەدا سەدر دەكات و بە ترسنۆك و خوێنڕێژ و شەیدای پارە ناویدەبات، هەروەها هەڕەشەی ئەوە دەكات كە ئەگەر سەدر شەڕ هەڵبگیرسێنێت، ئەوا ئەویش بەرگری لە خۆی دەكات، موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر پەیامێكی بڵاوكردەوە و داوای خۆڕادەستكردن لە مالكی دەكات.

ئەمڕۆ دووشەممە لە پەیامێكدا لە ڕێگەی تویتەرەوە، موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر دەڵێت، “كوشتنی من مایەی دڵخۆشیی ئیسرائیل و ئەمریكا و تیرۆر و گەندەڵكاران دەبێت، بەڵام مایەی ئەوپەڕی سەرسووڕمانە كە هەڕەشەكە لە حزبی دەعوەوە بێت كە بە بەشێك لە ئال سەدر دادەنرێت و لە سەرگەورەكەیانەوە كە مالكی-یە و لە لایەنێكی شیعییەوە كە بانگەشەی ئەوە دەكات دەیەوێت مەرجەعییەت بەهێزببێت”.

سەدر خۆی بێبەری دەكات لە هەر جۆرە دەستدرێژی و توندوتیژییەك دژی مالكی و ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە دوورنییە لایەنی سێیەم هەوڵی ڕوودانی ئەوە بدەن و لەو دۆخەشدا “سەدر بەرپرسیار نییە”.

ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە پەیامەكەیدا ئامۆژگاریی مالكی دەكات واز لە سیاسەت بهێنێت و داوای لێخۆشبوون بكات، “یاخود خۆی و گەندەڵكارانی دەوروبەری ڕادەستی دادگا بكات”.

لە تۆمارە دەنگییەكاندا كە تا ئێستا چواریان بڵاوكراونەتەوە و باس لە بڵاوكردنەوەی تۆماری دەنگیی دیكەش دەكرێت، نوری مالكی باس لەوە دەكات كە سوپا و هێزە ئەمنییەكانی عێراق پشتیان پێنابەسترێت و موقتەدا سەدر دەیەوێت شەڕ بنێتەوە، “بۆیە ناچارم بەرگری لە خۆم بكەم و بۆ ئەو مەبەستەش سەرگەرمی پێكهێنانی شانەی چەكدارم”.

بابەتی پێشتر

لیۆن کشاوەتەوە و مارسیلیا بەنیازی مارسێلۆیە

بابەتی دواتر

جوجو برایە گرتووخانەی پیاوان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەتەوەیەكگرتووەكان ‘ئاسوودە’یە بە مامەڵەی هێزە ئەمنییەكانی عێراق لەگەڵ خۆپیشاندەران

نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق ئاشكرایدەكات، ئاسوودەن بە مامەڵەكانی هێزە ئەمنییەكان لەگەڵ خۆپیشاندەراندا. لە ڕاگەیەندراوێكی نوسینگەی…
Total
0
Share