دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق پەخشکردنی درامای “معاویە” قەدەغەدەکات.
ئەمڕۆ شەممە، دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق رایگەیاند، بڕیاردراوە بە قەدەغەکردنی درامای “معاویە” بەهۆی نەگونجانی لەگەڵ یاسا و پێوەرە پیشەییەکانی وڵاتەکەدا.
ئاماژەی بەوەشداوە، بڕیاری قەدەغەکردنەکە بەپێی یاسای ژمارە 65ـی ساڵی 2004ـی عێراق جێبەجێکراوە، هۆکاری سەرەکیش دەگەرێتەوە بۆ ئەگەری دروستبوونی ناکۆکی و کاردانەوەی نەرێنی لەنێوان هاوڵاتییان و مەزهەبە جۆراوجۆرەکاندا، هەربۆیە پەخشکردنی دەبێتە هۆی دروستکردنی ئاڵۆزی و گیانی پێکەوەژیان دەخاتە مەترسییەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە رێگای نووسراوی رەسمی ئاگاداری ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی کەناڵی MBC لە عێراق کراوە، دەربارەی پەخشنەکردنی دراماکە لە مانگی رەمەزاندا و رۆژانی دواتر.