لیڤاندۆڤسكی پەیوەندی بە مەشقەكانی بەرشلۆنەوە كرد

ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵەندی گەیشتە كەمپی مەشق و ڕاهێنانەكانی یانەی بەرشلۆنە.

لیڤا لەیەكەم لێدوانیدا سوپاسی ئیدارەی بەرشلۆنەی كرد كە چانسی ئەوەیان پێداوە لە ئیسپانیا و لە یانەیەكی گەورە یاریی بكات.

وتیشی: بڕیاری پەیوەندی كردنم بە یانەی بەرشلۆنەوە ئاسان بووە و پێویستی بە بیركردنەوە نەبووە.

هێرشبەرە پۆڵەندییەكە جەختی كردەوە لەوەی دەتوانێت ڕابەرایەتی بەرشلۆنە بكات بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە لوتكەی ئەوروپا.

لیڤاندۆڤسكی پێیوایە چاڤی وەك یاریزان كەسێكی گەورە بووە و ئێستاش چانسی ئەوەی لەبەردەمدایە وەك ڕاهێنەر گەورەتر بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گرنگترین یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ به ‌کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌، خوله‌ ناوخۆییه‌کانی ئه‌وروپا به‌رده‌وامییان ده‌بێت و چه‌ندین ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به‌هێز ئه‌نجام ده‌درێن. له‌ خولی نایابی ئینگلیزی، یانه‌کانی…
Total
0
Share