كەمێك لەمەوبەر بوومەلەرزە لە شاری كەلار ڕوویدا، ئەگەر هەیە سەرچاوەكەی لە ئێرانەوە بووبێت.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستیەوە، كەمێك لەمەوبەر بوومەلەرزەیەكی بەهێز شاری كەلاری هەژاندووە و لە خانەقینیش هەستی پێكراوە.
تا ئێستا گوڕی بوومەلەرزەكە و سەرچاوەكەی ئاشكرا نەكراوە، بەڵام بەشێك لە شارەزایان دەڵێن، ئەگەر هەیە سەرچاوەی بوومەلەرزەكە لە قەسری شیرینەوە بووبێت لە ئێران.