بەهۆی نەبوونی پارەوە مووچەی تەواوەتی نەدرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە یەكێك لە بانكەكانەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، ئەمڕۆ یەكشەممە بەهۆی نەبوونی پارە لە بانكەكاندا مووچەی مانگی شەشی بەشێكی زۆر لە مووچەخۆرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا دابەشنەكرا و تەنها مووچەی وەزارەتی شارەوانی و فەرمانگەكانی ئاو لە سنووری پارێزگای سلێمانی دراون.

لە زانیارییەكاندا هاتووە، ئەو بڕە پارەیەی لەبەردەستدا بووە دراوەتە وەزارەتی شارەوانی و مووچەخۆرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا خراوەتە سبەینێ دووشەممە و دابەشكردنی مووچەی خانەنشینانی سەربازیش بەردەوامە.

هاوكات هەر بەپێی زانیارییەكان كە لە وەزارەتی داراییەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، بەهۆی نەبوونی یاسای بودجەوە مانگانە گرفتی مووچە سەرهەڵدەدات بەو پێیەی داهاتەكان وەك پێویست دابەشناكرێن و ئەگەر یاسای بودجە هەبێت داهاتەكان كۆدەكرێنەوە بە یەكسانی بەسەر ناوچەكاندا دابەشدەكرێنەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە هەولێر سەرجەم مووچەخۆران مووچەیان وەرگرتووە و تەنها لە سنووری سلێمانی دابەشكردنی مووچەی مانگی شەش بەكۆتا نەهاتووە.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە ڕوویکردە ئیشبیلیە و ئامادەیە ئاڵوگۆڕ بکات

بابەتی دواتر

عێراق واز لە ئیسرائیل ناهێنێت.. وەزارەتێكی هاككرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێك لە دهۆك كوژرا

لە قەزایەكی سەر بە پارێزگای دهۆك گەنجێك كوژرا و وتەبێژی پۆلیسی شارەكەش دەڵێت، بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی كۆنی نێوان…
Total
0
Share