پەرلەمانی عێراق ڕۆژی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دیاریدەکات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بانگهێشتنامەیەکی ئاراستەی سەرۆكی فراكسیۆنەكان ‏کردووە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەك، كە بڕیارە سبەینێ بەرێوەبچێت و مەبەستی ‏کۆبوونەوەکەش دیاریکردنی ڕۆژێکە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێی عێراق.‏

لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، داوا لە سەرجەم سەرۆكی ‏كوتلە سیاسییەكان و فراکسیۆنەکان دەکات، سبەینێ دووشەممە کاتژمێر 11:00ی ‏پێشنیوەڕۆ ئامادەی كۆبوونەوە بن.‏

مەبەستی دانیشتنەکەش دیاریکردنی ڕۆژێک دەبێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێی ‏عێراق لەناو ئەنجومەنی نوێنەراندا.‏

ئەو بانگهێشتنامەیەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دوای ڕۆژێک دێت لە داوای چێوەی ‏هەماهەنگی، بۆ ئەنجامدانی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران و یەکلاییکردنەوەی پۆستی ‏سەرۆک کۆمار لەم هەفتەیەدا.‏

بابەتی پێشتر

بەرپرسێکی هێزی دەریایی ئێران بەشێوەیەکی گوماناوی کوژرا

بابەتی دواتر

لافاو لە چین گیانلەدەستدان و بێسەروشوێنبوونی لێدەكەوێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share