وەزارەتی تەندروستی: لە کابینەی نۆدا بودجە بۆ ناردنەدەرەوەی نەخۆشانی شێرپەنجە دابینکراوە

 

 

 

وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان کار و چالاکییەکانی وەزارەتەکەی لە ماوەی سێ ‏ساڵی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا بڵاوکردەوە، ئاماژەی بە ‏کەمکردنەوەی خەرجی لەسەر نەخۆش و هەروەها ناردنە دەرەوەی تووشبووانی شێرپەنجە ‏لەسەر ئەرکی حکومەت کرد.‏

دکتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە پەیامە ڤیدیۆییەكەدا ‏باسی لەوەکرد، لەماوەی سی ساڵی دەستبەکاربوونی کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمدا ‏کاریان لەسەر ڕێکخستنەوەی دەوام و کەمکردنەوەی ڕۆتین و قەدەغەکردنی دەوامی ‏‏”تەناوب” کردووە، هەروەها بەڕێژەی 96% چاکسازییان لە دۆسیەی فەرمانبەران لە ‏بواری دەرماڵە و مووچەدا کردووە.‏

یەكێكی دیكە لەو هەنگاوانەی باسیكرد، دەرچوواندنی هەردوو یاسای مافی نەخۆش  و ‏بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان بوو.‏

هەروەها وەزیری تەندروستی وتی، لەو ماوەیەدا نرخەکانی نەشتەرگەری بەڕێژەی 40% ‏کەمکراونەتەوە، بڕی 985 ملیۆن دیناریان لە خەرجییە زیادەکانی کۆرۆنا بۆ چارەسەری ‏کۆرۆنا گەڕاندووەتەوە بۆ هاوڵاتییان.‏

باسی لەوەشکرد، دوای ئەوەی پێداچوونەوە بە ڕێنماییەکانی پێدانی مۆڵەت بۆ ‏کۆمپانیاکانی دەرمان و کۆگاکردن کرا، 30 کۆمپانیا لە کۆی 260 کۆمپانیا داخران ‏بەهۆی پابەندنەبوونیان بە ستانداردەكانەوە، هەروەها کارگەکانی چارسەرکردنی پاشماوە ‏پزیشکییەکان چوونە بواری جێبەجیکردنەوە.‏

سەبارەت بە نەخۆشانی شێرپەنجە، بەوتەی وەزیری تەندروستی، حکومەتی هەرێم لەسەر ‏سندوقی شێرپەنجە ئەرکی ناردنەدەرەوەی ئەو نەخۆشانەی شێرپەنجەی لە ئەستۆگرتووە کە ‏خزمەتگوزارییەکانیان لە هەرێمی کوردستان نییە.‏

‏”لەگەڵ ئەوەشدا، زیاتر 98%ی چارەسەرەکانی شێرپەنجە لە نەخۆشخانە حکومییەکان ‏ئەنجامدەدرێت و ئەمەش سەرسامیی لای وەزیری تەندروستیی عێراق دروستکرد”، وەك ‏ئەوەی وەزیرەكەی هەرێم وتی.‏

هەروەها باسی لە دانانی سیستمی نیمچە تایبەت کرد بۆ بەکارهێنانی هۆڵەکانی ‏نەشتەرگەری و نەخۆشخانەکان دوای دەوامی فەرمی بەمەبەستی سوودمەندبوونی ‏هاوڵاتییان و کەمکردنەوەی خەرجییەکان لەسەر نەخۆش

بابەتی پێشتر

رافینیا پەیوەندی بە ڕاهێنانەكانی بەرشلۆنەوە كرد

بابەتی دواتر

نێیمار توشی پێكان بووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share