وەزیری ناوخۆ: گرفتی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا چارەسەردەبێت

وەزیری ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، “بە رێگەگرتن لە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی قاچاخ گرفتی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان چارەسەردەبێت”.

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، “ئێستا هیچ چارەسەرێک بۆ ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان نییە و جارێ تۆمارناکرێن”.

وتیشی، “نابێت رێگە بە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و قاچاخ بدرێت بۆ ناو هەرێمی کوردستان و ئەگەر ئەم بابەتە چارەسەر بکرێت، گرفتی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتاش چارەسەردەبێت “.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگای تێهەڵچوونەوە دەربارەی دەستگیركردنی جەمال عەبدوڵا روونكردنەوە دەدات

سەرۆکایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی روونكردنەوە لەبارەی هۆكاری دەستگیركردنی رۆژنامەنووس جەمال عەبدوڵا دەدات و دۆسیەی تۆمەتەكەشی ئاشكرادەكات. سەرۆکایەتیی دادگای…
Total
0
Share