ڕوسیا: هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی زیانی گەورەی بە كەلەپووری عێراق گەیاندووە

شاری موسڵ فۆتۆ: ئەرشیف

ڕوسیا دەڵێت، هەڵسوكەوتەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سەرۆكایەتی ویلایەتە یەكگرتووەكان لە عێراق بووەتەهۆی لەدەستدانی ژمارەیەك لە شوێنەوارە كەلەپوورییەكان، وێرانكردنی ژێرخان و زیانی گیانیی گەورە.

سێرگی لیۆنیدشینكۆ ڕاوێژكاری نێردەی ڕوسیا لە نەتەوە یەكگرتووەكان لەمیانەی دانیشتنێكی نافەرمیی دوێنێی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، كارەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی “زەرەر و زیانەكەی تەنها تێكدانی ژێرخانی ئابوری و زیانی مرۆیی گەورەی دانیشتووان نییە”.

ڕوونیشیكردەوە، “شارێكی وەك موسڵ بە تەواوی لەگەڵ ڕووی زەوی تەختكراوە، بینا ئاینی و كەلەپوورییەكان بوونەتە داروپەردوو. دەیان هەزار پارچە شوێنەوار تاڵانكران، ئەوانە بە كۆمەڵی جیاواز لە وڵاتانی ڕۆژئاوا دەركەوتنەوە”.

بە وتەی بەرپرسە ڕوسیەكە تەنها لە ساڵی 2021دا عێراق نزیكەی 18 هەزار لەو پارچە شوێنەوارییانەی گەڕاندووەتەوە، زۆرینەی لە ویلایەتە یەكگرتووەكان و بەریتانیاوە بوو، هەروەها لە هۆڵەندا و ئیتاڵیا و ژاپۆن-ەوە. پرسیاری ئەوەش دەكات، چەندێك لەوانە ماونەتەوە؟ ناتوانرێت ئاماژەی پێبكرێت جگە لە پێشبینیكردن.

ئاماژەی بەوەشكرد “دۆخێكی هاوشێوە لە سوریا دووبارە بووەوە”، چەندین شار بۆردومانكران، لەوانەش ڕەققە “هیچ بەزەییەك لەئارادانەبوو بەرامبەر شوێنە كەلەپووری و ئاینییەكان كە خابووركران”.

ڕاوێژكارە ڕوسییەكە ئەوەشی خستەڕوو، بەریتانیا-ش بەشداربووە لە سەرجەم سەركێشییە سەربازییەكانی ناتۆ لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكان، بەشداربووە لە تێكدانی شوێنە مەدەنییەكان، لەنێویشیاندا كەلەپوورییەكان.

ئەو وتانەی لەمیانەی دانیشتنێكی نافەرمیی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا بوو كە تیایدا پۆڵەندا و ئەلبانیا داوای تاوتوێكردنی “لەناوبردنی پاشخانی كەلەپووری”یان كرد بەهۆی هێرشی ڕوسیا بۆ سەر ئۆكرانیا.

بابەتی پێشتر

ژنێک بە هەمان ژمارەی بلیت دووجار هەمان بڕ پارەی لە یانسیبدا بۆ دەردەچێت

بابەتی دواتر

کەشناسی: پلەکانی گەرما دادەبەزن و خۆڵبارین دەستپێدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شەڕ بۆ چوونە كۆشكی سپی

بڕیارە لە 3ی تشرینی دووەمدا لە هەڵبژاردنێكدا ئەمریکا سەرۆکی نوێی وڵات و پێکهاتەی نوێی کۆنگرێس هەڵبژێرێت، تا ئێستاش…
Total
0
Share