په‌رله‌مانى عێراق لیژنه‌یه‌ك له‌باره‌ى نرخى دۆلاره‌وه‌ دروستده‌كات

ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاشكرایده‌كات، له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ لیژنه‌یه‌ك دروستده‌كرێت بۆ به‌دواداچوونى كه‌موكوڕییه‌كان و گرفته‌كانى وه‌زاره‌تى دارایی و چاره‌سه‌ركردنى نرخى دۆلار و به‌رزییه‌كه‌ى.

بڕیار ڕه‌شید، ئه‌ندامى فراكسیۆنى یه‌كێتى له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ تۆڕی میدیایی ئێستاى ڕاگه‌یاند، “هه‌رچه‌نده‌ دابه‌زاندنى نرخى دۆلار له‌ ده‌سه‌ڵاتى په‌رله‌مان نییه‌، به‌ڵام لیژنه‌یه‌ك دروستده‌كرێت بۆ دیاریكردنى كه‌موكورتییه‌كان و ئه‌و كێشه‌یەی چه‌ند ڕۆژێكه‌ دورستبووه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، ” لیژنه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ دروستده‌كرێت، به‌دواداچوونى كه‌موكوڕییه‌كان و گرفته‌كانى وه‌زاره‌تى دارایی له‌و پرسه‌دا بكات و پاشان چاره‌سه‌ركردنى نرخى دۆلار و به‌رزییه‌كه‌ى ده‌ستنیشانبكات”.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌، كارى ئه‌و لیژنه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ تا ڕێگه‌چاره‌یه‌ك بدۆزنه‌وه‌ كه‌ ئابوریی عێراق تێكنه‌چێت.

بڕیار ڕه‌شید ئاشكراشیكرد، له‌ كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ پارێزگارى بانكى ناوه‌ندیدا ناوبراو وتوویه‌تى، “وه‌زیری دارایی پێشنیازى به‌رزكردنه‌وه‌ى نرخى دۆلاری كردووه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر وانه‌كرایه‌ عێراق تووشی كاره‌سات ده‌بوو، ئه‌وكاتیش ده‌بووایه‌ ناچار ده‌ست بۆ دراوى یه‌ده‌گى عێراق ببرایه‌”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران سەبارەت بە چی دەبێت؟

کارنامەی دانیشتنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوکرایەوە. نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کارنامەی دانیشتنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی بڵاوکردەوە،…
زیاتر ببینە

ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی چوار سەرۆكایەتییەكەی عێراق بڵاوكرایەوە

چوار سەرۆكایەتییەكەی عێراق كۆبوونەوە و جەختدەكەنەوە، به‌رده‌وامیی حاڵه‌تەكانی پشێووی سیاسی كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌كاته‌ سه‌ر هه‌وڵه‌ نیشتمانییه‌كان بۆ چه‌سپاندنی…
Total
0
Share