تیمی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا: 50%ی پشکنینە ڕۆژانەکان پۆزەتیڤن

سەرۆکی تیمی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە سلێمانی هۆشداری لە بەرزبوونەوەی زۆری ئامارەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستان دەدات لەگەڵئەوەی بەرزبوونەوەکە لە جیهانیشدا هەیە.

دکتۆر هێرش حەیدەر ئامارێکی بڵاوکردووەتەوە و پیشانی دەدات، کە ڕۆژانە بەرزبوونەوەی بەرچاو لە تووشبوون بە کۆرۆنا تۆماردەکەن.

ئاماژەی بەوەکردووە، بەرزبونەوەیەکی خێرا لە ئامارەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا جیهاندا تۆمارکراوە، هۆکارەکەشی بڵاوبوونەوەی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن  BA.4 و BA.5ن.

دکتۆر هێرش حەیدەر دەڵێت، لە بەریتانیا نزیکەی 3.5 ملیۆن تووشبوون لە یەک هەفتەدا تۆمارکراون، واتە لە هەر 20 کەسێک یەکێکیان هەڵگر و تووشبووی ڤایرۆسەکەن، ئەوەش بەراورد بە هەفتەی پێشوو چەند هێندە بووە

 

دەڵێت، “لەلای خۆشمان ئامارەکان چەند هێندە بووە، بە جۆرێک نزیکەی لە سەدا 50ی تێستەکانی ڕۆژانە پۆزەتیڤن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخۆشخانە منداڵانی سلێمانی: گومان دەکەین هەوکردنی پەردەی مێشکی منداڵان زنجیرەیەکی تازەی ڤایرۆسی بێت

دکتۆر پشدەر عەبدوڵا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی رایگەیاند، گومانمان هەیە ئەوەی ئێستا بڵاوبووەتەوە زنجیرەیەکی تازەی ڤایرۆسی هەوکردنی پەردەی…
Total
0
Share