نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازارەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە سەروو 100 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بەیانی ئەمڕۆ هەینی، یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 100 دۆلار و 14 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت و یەك بەرمیل نەوتی خاوی تەكساس بە 96 دۆلار و 46 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

دوێنێ پێنجشەممە یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 98 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و گۆڕانكاری لە نرخەكەی بەهۆی جەنگی ئۆكرانیا و سەپاندنی سزاكانی سەر ڕوسیا لەلایەن ئەمریكاوە هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بلومبێرگ: واشنتن لەپێناو نرخی وزە هەوڵی ئاساییکردنەوەی گرژییەکانی لەگەڵ سعودیە دەدات 

پێگەی بلومبێرگی ئەمریکی بڵاویکردەوە، کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەوڵی هێورکردنەوەی گرژییەکاندایە لەگەڵ سعودییە بەتایبەت لە بواری وزە…
Total
0
Share