دۆناڵد ترەمپ: لە کۆشکی سپی پێشوازی لە زلێنسکی دەکەینەوە

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لە کۆشکی سپی جارێکی دیکە پێشوازی لە ڤۆلۆدمێر زلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا دەکەنەوە.

دۆناڵد ترەمپ لە نوێترین لێدوانیدا لەدوای بەڕێوەچوونی دانوستانی جەددە رایگەیاند، لەدوای ئەوەی زلێنسکی بە پێشنیارەکەی ئێمە بۆ ئاگربەست رازی بووە، لەم هەفتەیەدا لەگەڵ ڤلادمیر پوتین سەرۆکی روسیا قسەدەکەین بەو هیوایەی ئەوانیش رازی ببن.

وتیشی، “وەک دەڵێن سەما دوو کەسی دەوێت”، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ ئامادەیی هەردوو لایەنی روسی و ئۆکرانی.

جەختیشیکردەوە، ئەگەر روسیا رازی بێت دەتوانین بڵێین 70% ی رێگاکەمان بڕیوە و هەنگاوەکانی نووسینەوەی رێکەوتنی ئاگربەست و دیاریکردنی سنوورەکان دەمێننەوە.

لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسان سەبارەت بە ئەگەری پێشوازیکردنەوە لە زلێنسکی دوای ئەو دەمەقاڵێیەی لە چەند هەفتەی رابردوودا لەنێوانیان روویدا ترەمپ وتی، “بە دڵنیاییەوە پێشوازی لێدەکەینەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گرژی لەنێوانیاندا دروستبوو
ڤیدیۆ.. پۆلیسی پۆڵەندا بە کوردی داوا لە کۆچبەران دەکات لە سنوورەکان دووربکەونەوە

دوای کۆبوونەوەی کۆچبەران لەسەر سنووری پۆڵەندا و رێگریكردن لێیان بۆ تێپەڕبوون، ‏گرژی لەنێوان کۆچبەران و پۆلیسی پۆڵەندا دروستبوو،…
Total
0
Share