مێندی بەهۆی ئالابا-وە لە کێشەدایە

فێرلاند مێندیی بەرگریکاری باڵی چەپی یانەی ڕیاڵ مەدرید، ڕەنگە بۆ وەرزی داهاتوو چانسی یاریکردنی پێنەدرێت.

ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”ی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، لە وەرزی 2022/2023 ئەنتۆنیۆ ڕودیگێر هاوشانی ئیدێر میلیتاو لە پێگەی سەنتەری بەرگریدا بەکار دەخرێت، دەیڤید ئالابا دەگەڕێتەوە بۆ باڵی چەپی بەرگریکردن، ئەوەش گەورەترین زیان بە مێندی دەگەیەنێت.

مێندی لەدوای زێدانەوە نەیتوانیوە لە پێگەکەیدا جێگیر ببێت، لە وەرزی نوێشدا دوای گۆڕانکارییانەی کارلۆ ئەنچیلۆتی، ناوی دەخرێتە لیستی فرۆشتنەوە (ئەگەر پێویست بکات).

ئەم زانیارییانە هاوکاتن لەگەڵ دابەزینی ئاستی جەستەیی بەرگریکارە فەرەنسییەکە و پێکانە بەردەوامەکانی، بەهۆیەوە لە ئامادەکارییەکانی سەرەتای وەرزدا چەندین جار بە تەنها ڕاهێنانی کردووە، ئەنچیلۆتی بۆ پڕکردنەوەی پێگەکەی بانگهێشتی ڤینیسیۆز توبیاسی لاوی بەڕازیلی کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆچی زێدان چانسی به‌ ڕیگیلۆن نه‌دا؟ کێشه‌ی له‌گه‌ڵ کوڕی به‌ڕێوبه‌ر هه‌بووه‌

به‌رگریکاری یانه‌ی تۆتنهام هۆتسپێرز چاوه‌ڕوانی هه‌لێکه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ ڕووه‌و یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید، ئه‌و هه‌له‌شی دوای ماڵئاوایی زینه‌دین زێدان…
Total
0
Share