نەتەوە یەكگرتووەكان: زیاتر لە پێنج هەزار هاوڵاتیی ئۆكرانیا بێسەروشوێن بوون

نوسینگەی باڵای کۆمیسیارانی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ مافی مرۆڤ ئاشكرایدەكات، بەهۆی هێرشەكانی ڕوسیاوە پێنج هەزار و 24 هاوڵاتیی ئۆكرانیا بێسەروشوێن بوون.

نوسینگەی باڵای کۆمیسیارانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافی مرۆڤ ئاشكرایكردووە، به‌پێی داتا‌كانیان پێنج هه‌زار و 24 هاوڵاتیی ئۆكرانی لە سەرەتای هێرشەكانی ڕوسیاوە بێسەروشوێن بوون و‌ شه‌ش هه‌زار و 520 هاوڵاتیی دیكه‌ش كوژراون.

پێشتریش فەرمانگەی بەدواداچوونی ئۆكرانیا بڵاویكردبووەوە، زیاتر لە حه‌وت هه‌زار و 200 كه‌س بێسه‌روشوێنن و له‌و ژماره‌یه‌ش نزیكه‌ی دوو هه‌زاریان سه‌ر به‌ فه‌رمانگه‌ی یه‌كه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئۆكرانیایان.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی هەولێر زانیاری لەبارەی تەقەکردن لە ماڵی حاجی مەسیفی بڵاودەکاتەوە

بابەتی دواتر

پۆلیسی ڕاپەڕین دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییان: هیچ مینێکی مەترسیدار بوونی نییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مەرجدارکردنی مافی ڤیتۆ کۆدەبێتەوە.. ئەمریکا دەیەوێت سنوور بۆ ڕوسیا دابنێت

ئەندامانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ سێشەممە، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پرۆژە یاسایەکەوە کە ئەمریکا پاڵپشتیدەکات کۆببێتەوە، پرۆژە یاساکە…
Total
0
Share