كێشەی كەمئاوی لە هەولێر چارەسەركرا

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر بڵاویكردووەتەوە، بۆری ئاوی ئیفراز 3ی هەولێر چاككرایەوە و ئاو گەیشتووەتە چەند گەڕەكێك و تاوەكو ئێوارەی ئەمڕۆ زۆربەی گەرەكان ئاویان پێدەدرێت.

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر بڵاویكردووەتەوە، دوای ئەوەی دوێنی جارێكی دیكە بۆری ئاوی ئیفراز 3ی هەولێر شكا، ئەمڕۆ یەكشەممە بۆرییەكە لەلایەن تیمەكانی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێرەوە چاككرایەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەمڕۆ بۆری ئیفراز 3ی هەولێر چاككراوەتەوە و ئاو گەیشتووەتە چەند گەرەكێكی شاری هەولێر و تا ئێوارە ئاو دەگاتەوە زۆربەی گەڕەكەكان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: بەشێکی دیکەی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود قیرتاودەکرێت

شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، سەرەڕای پشوو، بەشێکی دیکەی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود قیرتاودەکرێت. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی…
Total
0
Share