هاوردەكردنی بەرهەمی تەماتە و خەیار قەدەغەكرا

وەزیری كشتوكاڵی هەرێم ئاشكرایدەكات، دوابەدوای پەیوەندییان لەگەڵ وەزیری كشتوكاڵی عێراقدا بڕیاردرا بە قەدەغەکردنی هاوردەکردنی بەرهەمی تەماتە و خەیار لە مەرزەکان.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم، لەپێناو پاڵپشتیکردنی ڕاستەوخۆی جوتیارانی هەرێم بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمی خۆماڵیی( تەماتە و خەیار) و هەناردەکردنی بۆ بازاڕەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق هاوردەكردنیان قەدەغەكراوە.

هاوكات بێگەرد تاڵەبانی، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە، “بەسوپاسەوە ئەم کێشەیە چارەسەر کرا، بەهەماهەنگی و بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق”.

دەشڵێت، “زۆر سوپاسی وەزیری کشتوکاڵی عێراق دەکەم، کە ئەمڕۆ وەڵامیان دایەوە و داواکاریی و پێشنیاری ئێمەیان لەم بارەیەوە پەسندکرد”.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ بەشێک لە جوتیارانی سلێمانی بەرامبەر هەرزانی و ساخنەبوونەوەی بەرهەمەکانیان، تەماتە و خەیارەکانیان فڕێدایە سەر شەقامەكان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

  داواکاری گشتی بۆ میدیاکان: چاوپێکەوتن لەگەڵ کەسوکاری کوژراو بە تاوان ئەژماردەکرێت

داواکاری گشتیی هەرێم هۆشداری دەداتە دەزگاکانی راگەیاندن و ئاشکرایدەکات، چاوپێکەوتن لەگەڵ کەسوکاری کوژراو بە تاوان هەژماردەکرێت. داواکاری گشتیی…
Total
0
Share