بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی: ئێستا کاتی ئەوە نییە نەمام لە چیای گۆیژە بچێندرێت

بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی ئاشکرایدەکات، ئێستا کاتی ئەوە نییە نەمام لە چیای گۆیژە بچێندرێت، بەڵکو باشترین کات بۆ ئەوە وەرزی پایزە.

ئاوارە ئەحمەد، بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی ئاشکرایکرد، هەندێک لایەن و ڕێکخراو ڕایانگەیاندووە کە دەیانەوێت نەمام بچێنن، بەڵام ئێستا بە هیچ شێوەیەک کاتی چاندنی نەمام نییە، چونکە بەشێکی زۆر لە خاکی چیای گۆیژە هاتووەتە خوارەوە و بەردەکان دەرکەوتوون، ئەگەر نەمام بچێندرێت بەردەکان لە کاتی گەرمبووندا زیان بە نەمامەکان دەگەیەنن، باشترین کاتیش بۆ چاندنی نەمام وەرزی پایزە.

وتیشی، ئێستا لە هەوڵداین لە چەند هەفتەی داهاتوودا دەستبکەین بە پاککردنەوەی چیاکە و پاشان ئەو شوێنانەی بەهۆی ئاگرەکە سیستمی ئاودێرییان زیانی بەرکەوتووە، چاکیان بکەینەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێک لە پۆلیسی گەرمیانەوە لەبارەی کوژرانی ئەکبەری حاجی رۆستەم

پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت، تا ئێستا تۆمەتبارانی کوشتنی ئەکبەری حاجی رۆستەم دەستگیرنەکراون. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “دوای…
زیاتر ببینە

دوایین زانیاری لەبارەی هاوتاكردنی مووچەی هەرێم لەگەڵ بەغداد بڵاوكرایەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی وەزیران نووسراوێكی ئاراستەی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێم لە بەغداد كردووە داوای بۆچوونی نوێنەرایەتییەكەی…
Total
0
Share