عەلی عەونی گەنجێكی زاخۆی دەستگیركردووە

عەلی عەونی و خاكبین-ی دەستگیركراو

بەرپرسێكی پارتی چەند ڕۆژێكە گەنجێكی زاخۆی دەستگیركردووە، دادگای زاخۆ هیچی لەسەر گەنجەكە نییە و دووپاتیدەكاتەوە، گەنجەكە لەلایەن ئەو بەرپرسەی پارتییەوە دەستگیركراوە.

محەمەد بلیجانی هاوڵاتییەكی خەڵكی زاخۆیە و باوكی گەنجە دەستگیركراوەكەیە، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك نووسیویەتی، ڕۆژی 29/6/2022، پۆلیسی زاخۆ لەسەر سكاڵایەكی عەلی عەونی ئەندامی سەركردایەتی و بەرپرسی لقی 8ی پارتی لە زاخۆ، “خاكڤین”ی كوڕیان بانگكردووە و نێردراوە بۆ دادگا لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا كردووە، بەڵام دادگا كوڕەكەیان بێتاوان كردووە و هیچی لەسەر نەبووە، بۆیە ئازادیان كردووە.

بەڵام باوكی گەنجەكە ئاشكرایكردووە، دواتر و لە ڕۆژی 6/7/2022 و چەند ڕۆژێك پێش جەژنی قوربان، دووبارە دادگا خاكڤین-ی بانگكردووەتەوە و “لێكۆڵەری دادگا و نوێنەری لقی 8ی پارتی پێكەوە” لێكۆڵینەوەیان لە گەنجەكە كردووە و بڕیاری دەستگیركردنیان داوە.

محەمەد بلیجانی بۆ ڕۆژی دواتر چووەتە دادگا تا كوڕەكەی بە كەفالەت ئازادبكات، بەڵام وەك خۆی دەڵێت، لە دادگای زاخۆ بە باوكی گەنجەكە و پارێزەرەكانیان وتووە، ئەوان وەكو دادگا هیچیان لەسەر گەنجەكە نییە و “خاكڤین دەستگیركراوی كاك عەلی عەونی بەرپرسی لقی 8ی پارتییە”.

وەكو باوكی گەنجەكە نووسیویەتی، دوای ئەوەی لە یەكەم جاردا دادگا بڕیاریداوە خاكڤین ئازادبكات، گەنجەكە لە فەیسبووك پۆستێكی كردووە و وەسفی دادگای زاخۆی كردووە، بەوەی لەژێر دەستی بەرپرساندا نییە و سەربەخۆیە، بەڵام “لەسەر ئەو مەدح و پۆستەی فەیسبووك” خاكڤین لەلایەن بەرپرسەكەی پارتییەوە دەستگیركراوە.

باوكی گەنجەكە دەشڵێت، بەم جەژنە كوڕەكەی لە زیندانەكانی زاخۆدایە.

 

پۆستەكەی باوكی خاكبین
بابەتی پێشتر

جارێكی دیكە بۆریی ئاوی ئیفراز سێی هەولێر چاککرایەوە

بابەتی دواتر

گەنجانی توركیا بەتەواوەتی پشتیان لە ئەردۆغان و ئاكپارتی كرد ‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی گەرمیان: لیژنە بۆ لێکۆڵینەوە لە گیانلەدەستدانی نەخۆشەکەی نەخۆشخانەی لایف پێکدەهێنین

  بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی  تەندروستیی گەرمیان ئاشکرایکرد، ئەو ژنە دووگیانەی شەوی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی لایف گیانیلەدەستداوە تا ئێستا هۆکارەکەی…
Total
0
Share