جارێكی دیكە بۆریی ئاوی ئیفراز سێی هەولێر چاککرایەوە

جارێکی دیکە بۆریی ئاوی ئیفراز سێی هەولێر چاككرایەوە دوای ئەوەی دوێنێ شکا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستیەوە، دوێنێ دوای ئەوەی جارێكی دیكە بۆریی ئاوی ئیفراز سێی هەولێر شكا، ئەمڕۆ جارێكی دیكە چاككراوەتەوە.

باسی لەوەشكرد، تاوەكو ئێوارە ئاو دەگاتەوە زۆربەی گەڕەکەکانی شارەكە.

بۆری ئاویی ئیفراز سێی هەولێر 40% ی ئاوی شارەكە دابیندەكات و تا ئێستا زیاتر لە 20 جار شكاوە، سێ ڕۆژ لەمەوبەریش بۆرییەكە شكا و دواتر چاككرایەوە، بەڵام دوای چەند كاتژمێرێك لە چاككردنی جارێكی دیكە شكایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی رەئوف: لە زۆرینەی پەروەردەکان دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد

عەلی رەئوف نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، لە زۆرینەی پەروەردەکانی هەرێم دابەشکردنی مووچەی مانگی سێی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکردووە. عەلی…
Total
0
Share