لە یەكەم ڕۆژی جەژندا گەس و كەبابخانەیەك داخران

بەهۆی پابەندنەبوون بەڕێنمایی وم مەرجەكانی تەندروستییەوە گەس و كەبابخانەی كانی لە گەڕەكی سەرچنار داخران.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی سلێمانی كە وێنەیەكی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراوە و تێیدا هاتووە، لەكاتی سەردانی لیژنەكەی قائیمقامیەت بۆ كۆگای گەس و كەبابخانەی كانی دەركەوتووە بڕێكی زۆر گۆشتی قیمەی بەشێوازی ناتەندروست و دوور لەڕێنماییەكانی ڤێتێرنەری عەمبار كردووە وبەهۆیەوە خراپبووە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، بڕێكی زۆر گۆشتی بەستووی بۆ بەكارهێنان چەند جارێك خاوكردووەتەوە و دواتر لەبەفرگر دایناوەتەوە، ئەمەش پێچەوانەی ڕێنماییەكانی ڤێتێرنەرییە، چونكە پێویستە یەكجار گۆشت خاوبكرێتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، لیژنەكە دەستی بەسەر 45 كیلۆگرام قیمە و 88 كیلۆگرام گۆشتی بەستووی ناتەندروستدا و 38 كیلۆگرام گۆشتی مریشكی ئامادەكراودا گرتووە كە بە بڕیاری قائیمقامی سلێمانی گەس و كەبابخانەی كانی دادەخرێت و خاوەنەكەشی ڕووبەڕووی ڕێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

بابەتی پێشتر

هاوڵاتییان لە هەرزانبوونی نرخی ماددە خۆراكییەكان ئاگاداردەكرێنەوە

بابەتی دواتر

پۆگبا بوو بە یاریزانی یۆڤانتۆس

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share