هۆتێلێك لە هەولێر سروودێكی سەدام حسێنی لێداوە..هۆتێلەكە داخرا

سروودێكی سەدام حسێن لە هۆتێلێكی هەولێر لێدراوە و بە بڕیاری ئومێد خۆشناو داخرا

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی پارێزگاری هەولێر تێیدا هاتووە، لەبەرامبەر ئەو كارە نایاساییەی هۆتێل ڕۆزالین ئەنجامیدا داخرا.

ئاماژە بەوەشكراوە، هۆتێلەكە لەبری دانانی لافیتەی بەخێرهاتنی میوانان گرتەیەكی سروودی سەدام حسێنی دانابوو كە لێپێچینەوەی یاساییشی لەگەڵ ئەنجامدراوە و پێچەوانەی یاسا و ڕێنماییەكانی حكومەتی ھەرێم و ڕێنماییەكانی گەشتوگوزارە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكایەتیی داواكاریی گشتی بەدواداچوون بۆ زیادبوونی ڕێژەی جیابوونەوەی هاوسەران دەكات

سەرۆكایەتیی داواكاریی گشتیی هەرێم لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ زیادبوونی ڕێژەی جیابوونەوەی هاوسەران دەكات و لیژنەیەكیشی بۆ بەدواداچوونی كێشەی…
Total
0
Share