ئۆتۆمبێلێكی تابلۆ سلێمانی لە باكووری كوردستان دووچاری ڕووداوێكی هاتووچۆ بوو.. چەند كەسێك بوونە قوربانی

لە باكووری كوردستان ئۆتۆمبێلێك كە تابلۆی سلێمانییە دووچاری ڕووداوێكی هاتوچۆ بووە و بەهۆیەوە كەسێك گیانیلەدەستدا و دوو كەسی دیكەش برینداربوون.

بەگوێرەی زانیارییەكان ئۆتۆمبێلەكە لە جۆری تۆیۆتا لاندگرۆزەر بووە و تابلۆی سلێمانی بووە لە نزیك گوندێكی شاری ماردینی باكووری كوردستان دووچاری ڕووداوێكی هاتوچۆ بووە و بەهۆیەوە كەسێكی تەمەن 46 ساڵ گیانیلەدەستدا و دوو كەسی دیكەش برینداربوون.

بەهۆی هاتنەوەی جەژنی قوربانەوە ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان بۆ گەشتكردن ڕوویان لە وڵاتی توركیا كردووە و بەشێكیان بە ئۆتۆمبێلی خۆیان گەشتەكەیان ئەنجامداوە.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە دوو یاریزانی چێڵسی كڕیوە

بابەتی دواتر

یەكەم لێدوانی دی ماریا پاش پەیوەندیكردنی بە یۆڤانتۆسەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share