بە ڤیدیۆ.. كۆكردنەوەی كۆمەك بۆ شۆفێرێك دوای سوتانی تەكسییەكەی

تەكسییەكە دوای سوتانی

دوای ئەوەی تەكسییەك لە سلێمانی گریگرت و زیانی بەركەوت، شۆفێران و هاوڵاتییان بە كۆكردنەوەی كۆمەك پاڵپشتییان بۆ دەربڕی.

ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود لە سلێمانی ئۆتۆمبێلێكی تەكسی لە جۆری كرۆلا گریگرت و بەهۆیەوە زیانی گەورەی بەركەوت.

ڕووداوەكە جگە لە زیانی ماددی، زیانی گیانی لێنەكەوتەوە.

دوابەدوای ڕووداوەكە بەشێك لە ڕێبوار و شۆفێرانی شەقامەكە هەڵمەتێكی كۆكردنەوەی پارەیان بۆ شۆفێرەكەی دەستپێكرد.

غاندی هەڵەبجەیی یەكێكە لەو كەسانە، سەرەڕای ناردنی ڤیدیۆی ساتی كۆكردنەوەی كۆمەكەكە بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، خۆشحاڵی خۆی بەو ئاستی هەرەوەز و پاڵپشتییە دەربڕی و بە یەكێك لە جوانی و زیندوێتییەكانی شاری سلێمانی و هاوڵاتییانی كورد ناویبرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە قەڵادزێ دوو كەس بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە ئامێری پشكنینی شوێنەوارناسییەوە دەستگیركران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەرین دەستگیركردنی دوو كەسی بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە ئامێری شوێنەوارناسییەوە ڕاگەیاند. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەرین…
Total
0
Share