یانەی مانچستەر سیتی بەشێوەیەكی فەرمی گرێبەستی لەگەڵ جولیان ئالڤارێزی هێرشبەری ئەرجەنتینی ئیمزاكرد.
ئالڤارێز لەگەڵ مانچستەر سیتی درێسی ژمارە 19 دەپۆشێت و چوارەم گرێبەستی وەرزی نوێی یانە ئینگلیزییەكەیە.
گرێبەستی ئالڤارێز بۆ پێنج وەرز و نیوە بەڵام بەخواستن نیو وەرز دراوەتەوە بە مان سیتی تا درێژە بە ڕكابەرییەكانی ناوخۆی ئەرجەنتین بدات لەگەڵ یانەی ڕیڤەرپلێتدا.
ڕۆژی یەك شەممە جولیان ئالڤارێز شانبەشانی هالاند و كالڤن فلیپس و ئۆرتیگا مۆرینۆ بە ڕاگەیاندنەكان دەناسێنرێت.