تەندروستیی سلێمانیی هاوڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، لە ڕۆژانی جەژندا سەرجەم نەخۆشخانەكانی پارێزگای سلێمانی بە شێوەی ئێشكگری 24 كاتژمێری بە ڕووی هاوڵاتییاندا كراوە دەبن.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی تێیدا هاتووە، بەمەبەستی ئامادەكاری و بەردەوامبوون لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان لەڕۆژانی پشووی جەژنی قورباندا، جگە لەنەخۆشخانە فریاكەوتنەكان سەرجەم نەخۆشخانە و سەنتەرەكانی پێدانی چارەسەری كیمیایی و سەنتەری چارەسەر بەتیشكی شێرپەنجەی سەنتەرەكانی شوشتنی گورچیلە و تیمەكانی (چاودێری تەندروستی ،پشكنینی ئاو، نەخۆشییە گوازراوەكان) بەردەوامدەبن لەپێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان بەشێوەی ئێشكگر و هەریەك لە كلینیكە ڕاوێژكارییەكانی تایبەت بەپشكنینی كۆرۆناش كراوەدەبن.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، داوا لەهاوڵاتییان دەكەین لەكاتی بوونی هەر حاڵەتێكی كتوپڕدا پەیوەندی بە سەنتەری فریاكەوتنی خێرای تەندروستیی ژمارە 122وە بكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی هەرێم روونكردنەوە لەبارەی كردنەوەی تونێلی دەربەندیخان دەدات

وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی هەرێم روونكردنەوە لەبارەی كردنەوەی تونێلی دەربەندیخان دەدات و دەڵێت، “تونێلی دەربەندیخان لەلایەن كەسوكاری قوربانییانی…
Total
0
Share