بە ساتوور هێرشكرایەسەر بەرپرسێك و هەوڵی كوشتنی درا

بەرپرسێكی حكومەتی عێراق بە ساتوور هێرشیكرایەسەر و لە هەوڵی كوشتن ڕزگاریبوو.

ئەمیر عەلی حەسون بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی هۆشیاری و میدیا لە وەزارەتی ژینگە، لە هەوڵی كوشتن ڕزگاریبوو.

بەپێی لێدوانی كاربەدەستانی پۆلیسی بەغداد، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بەغداد هەوڵی كوشتنی ئەمیر عەلی حەسون بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی هۆشیاری و میدیا لە وەزارەتی ژینگەی عێراق دراوە و جەڵتە لێیداوە.

پۆلیسی گەڕەكی ساڵحییەی بەغداد ئاشكرایكرد، ماتۆڕسوارێك بە ساتوور كەوتووەتە لێدانی ئۆتۆمبێلەكەی ئەمیر عەلی حەسون و هەوڵیداوە ناوبراو بە ساتوور بكوژێت، بەو هۆیەوە كاربەدەستەكە جەڵتەی دڵ لێیداوە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ئیبنولبیتاڕ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەرمین مەعروف: داواکارییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ دەگەیەنینە لایەنە پەیوەندیدارەکان

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، داواکارییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ دەگەیەنێتە لایەنە پەیوەندیدارەکان. نه‌رمین مەعروف، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە لیژنەی…
Total
0
Share