هاتوچۆی هەولێر: دوو منداڵ بە ئۆتۆمبێلی باوکیان تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوون و یەکێکیان گیانیلەدەستدا

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ئاشکرایکرد، دوو منداڵ ئۆتۆمبێلی باوکیان بردووە و تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوون، بەهۆیەوە یەکێک لە منداڵەکان گیانیلەدەستداوە و ئەوی دیکە کە برایەتی بریندارە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە کاتژمێر 6:00 لە نزیک فڕۆکەخانەی هەریر ئۆتۆمبێلێک کە بەخێراییەکی زۆر لەسەر ڕێگای (باسرمە-هەریر-قەندیل) ڕۆیشتووە، وەرگەڕاوە.

ئاماژەی بەوەکردووە، لە ڕووداوەکەدا مێردمنداڵێکی تەمەن 15 ساڵ گیانیلەدەستدا کە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بووە و سویچی ئۆتۆمبێلی باوکی بردووە.

هەروەها منداڵێکی تەمەن نۆ ساڵ کە برایەتی بە سەختی برینداربووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share